هاندهرانی ههڵبژاردهی دانیمارك ههواڵێكی ناخۆشیان پێگهیشت

بەرپرسانی دانیمارک داوا لە هاونیشتیمانیەکانیان دەکەن ئەوانەی لە یاری 17ـى ئەم مانگە بەشداریی یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرامبەر بەلجیکا کردووە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.
سەرچاوەکانی دانیمارک بڵاویان کردووەتەوە، لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرامبەر بەلجیکا لە قۆناخی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوتووە 3 هاندەر هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بۆیە داوا لە سەرجەم ئەو هاندەرانە دەکەن کە لە یاریگان بوون، پشکنین بکەن بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیان.
لە هەمان کاتدا وەزیری تەندروستی دانیمارک لە تویتێکدا هۆشداری دەدات، لە هەمان ئەو شوێنەی ئەو کەسانەی هەڵگری پەتاکەن، نزیکەی چوار هەزار هاندەر بوونی هەبووە.