هۆشداری لە دۆخی دارایی عێراق دەدرێت

"دۆخی عێراق لە داڕمان زیکبووەتەوە"

دۆلار و دیناری عێراقی
دۆلار و دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێ "دۆخی دارایی وڵات لە داڕامان نزیکبووەتەوە".

عەبدولهادی عیساوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێداوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دۆخی دارایی لە داڕمان نزیکبووەتەوە و هۆکاری سەرەکیش دابەزاندنی بەهای دینارە بەرامبەر دۆلار، کە لە بەرامبەر ئەو هەوڵەدا هیچ چارەسەرێک نەگیراوەتە بەر".

ئاماژە بەوەشدا، عێراق بە دەستی کێشەی گەورەی سیاسەتی دارایی و نەختینەیی دەناڵێنێت و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە و گەورە هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، عێراق پێویستی بە سیاسەتێکی گشتگیر هەیە بۆ دامەزراندنی ئابوورییەک، کە کاتێکدا بەهۆی ئەدای خراپی دامەزراوەی دارایی بانکی ناوەندی بەهای دراوی نیشتمانی داڕماوە.

Fly Erbil Advertisment