سلێمانی.. زیاتر له 4 تۆن ده‌رمان له‌ناوده‌برێن
"ده‌رمانه‌كان به هۆی ماوه‌به‌سه‌رچوون، قاچاغ و خراپ عه‌مباركردنه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه"

K24 - هه‌ولێر:
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 رایگه‌یاند، به‌هاوكاری ئاسایش و پۆلیس لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 4 تۆن ده‌رماندا گیراوه و له‌ناوبران.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرای كرد، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، له 6 مانگی رابردوودا، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 4 تۆن ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه.
ئاشكرایشی كرد، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، ده‌رمانه‌كان له كۆگا و ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رویان تێكردوه، ده‌تسی به‌سه‌رداگیراوه.
په‌رست نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له جۆری ماوه‌به‌سه‌رچوو، قاچاغ و خراپ عه‌مباركردن بوون، به‌شێكی دیكه‌ی له‌لایه‌ن به‌شی داموده‌زگا‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه له بازگه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و دواتر بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌ت كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ته‌واوی ده‌رمانه‌كان له ناوچه‌ی قه‌ره‌گۆل له كوره‌كانی كوشتارگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ناوبراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوای له هاووڵاتیان كرد، لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له پێشلكاری بكرێت.
د.ی