راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق سه‌رسامی خۆی به شوان سیروان ده‌رده‌بڕێت

میرۆسڵاڤ سكۆپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق داوا ده‌كات به‌په‌له شوان سیروانی ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی تیپی لاوانی لازیۆی ئیتاڵیا بۆ عێراق بگه‌ڕێننه‌وه و به‌رپرسێكی وه‌رزشی عێراقیش ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌وان به‌رامبه‌ر شوان سیروانی به‌هره‌مه‌نده كورده‌كه هه‌ڵه‌یان كردووه كه نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
عه‌لی شه‌هیم جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی بانگهێشتكردنی یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كان بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی عێراقی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان هه‌ڵه‌یان كردووه كه نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌ی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی وه‌كو شوان سیروان بكه‌ن كه ئه‌و یاریزانه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی په‌راوێزخرانی له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق دوای دوو یاری راسته‌وخۆ گه‌ڕایه‌وه ئیتاڵیا و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی جێهێشت.
عه‌لی شه‌هیم ده‌شڵێت: زۆر یاریزانی دیكه‌ی به‌هره‌مه‌ندی هاوشێوه‌ی شوان سیروان له خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا و ده‌ره‌وه هه‌یه كه نه‌مانتوانیوه به‌باشی به‌كاریان بێنین و بانگهێشتیان بكه‌ین و هیوادارم ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شوان سیروان دا روویدا دووباره نه‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌كی نوێی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن و پێویسته به ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
عه‌لی شه‌هیم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه نابێت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر شوان سیروان روویدا له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر بكرێت، ده‌شڵێت: ئێستا میرۆسلاڤ سكۆپ راهێنه‌ری چیكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زۆر به شوان سیروان سه‌رسامه و داوای كردووه بیگه‌ڕێننه‌وه و په‌یوه‌ندی به ئۆڵمپی عێراق بكات.
