بارسێلۆنا داوا دهكات پێدری له ئیسپانیا دهربكرێت

بارسێلۆنا داوای کردووە ناوی پێدری ناوەڕاستکاری یانەکەیان لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئیسپانیا بسرێتەوە، بەڵام داواکە رەتکرایەوە.
کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی وڵاتەکەیان بۆ ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بڵاوکرایەوە، دەرکەوت پێدری ناوەڕاستکاری بارسێلۆناش بانگهێشت کراوە، بەڵام یانەکەی هەر زوو داوای لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەیان کرد ئەو یاریزانە بەشداری یارییەکان نەکات، چونکە ئەو پێویستی بە پشوویەکی زیاتر هەیە، بەڵام داواکاریەکەیان رەتکرایەوە و ئەو یاریزانە دوای کۆتایی هاتنی یۆرۆی 2020 پێویستە بەشداری کامپی راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی وڵاتەکەی بکات كه بڕیاره ئۆڵمپێكی تۆكیۆ له كۆتایی مانگی داهاتوو له ژاپۆن دهستپێبكات.