به فه‌رمی رافاییل بێنیتێز بووه راهێنه‌ری ئێڤه‌رتۆن

بە شێوەیەکی فەرمی رافایل بێنیتیزی ئیسپانیا وەکو راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دەست نیشانکرا و ئه‌مه دووه‌مینجار ده‌چێته یانه‌یه‌ك و شوێنی كارلۆ ئانچیلۆتی ده‌گرێته‌وه و پێشتر له ریال مه‌درید شوێنی ئه‌و راهێنه‌ره ئیتاڵییه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بلاویکردەوە دواجار لەگەڵ رافایل بێنیتیز راهێنەری ئیسپانی گەیشتنە رێکەوتن و ناوبراوە تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشانکرا و بریاریشە لە رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو لەگەڵ یانەکەیان دەست بە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکات.
بێنیتیز پێشتر لە پرێمەرلیگ راهێنەرایەتی هه‌ر 3 یانەی لیڤەرپوول، چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتدی کردووە، بەڵام هەرگیز نەیتوانی هیچ ناسناوێکی ئەم خولە بەدەست بێنیت.
