تاوه‌رێكی دیكه‌ی كاره‌با له به‌غدا كرایه ئامانج
وه‌زارتی كاره‌بای عێراق: به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ئه‌و هێڵه، پڕۆژه‌یه‌كی ئاو ته‌زووی كاره‌بای له‌سه‌ر بڕاوه و هاووڵاتیان له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش بوون

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئه‌مه‌ڕۆ دووشه‌ممه 5ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 رایگه‌یاند، تاوه‌رێكی كاره‌با به بۆمبی چێنراو كراوه‌ته ئامانج، كه به‌هۆیه‌وه ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ئاو بڕاوه و به‌و هۆیه‌وه هاووڵاتیان له ئاوی خواردنه‌وه‌ی بێبه‌شبوون.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاشكرای كرد، هێڵی كاره‌بای قودس- نه‌سری 132 كه‌ی ڤی كراوه‌ته ئامانج، كه هێڵه‌كه كاره‌بای بۆ پڕۆژه‌یه‌كی ئاو ده‌بین ده‌كات، مه‌به‌ستیش له‌و كرده تێكده‌رانه، بڕینی ئاوی خواردنه‌وه‌یه.
ئاشكرایشی كرد، كاتژمێر 11:20ی شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی "تارمیه" تاوه‌ری ژماره (21)ی كاره‌بای وێستگه‌ی نه‌سر به بۆمبێكی چێنراو ته‌قێنراوه‌ته‌وه، تیمه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات هێڵه‌كه چاكبكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماوه‌یه‌كه توندوتیژی چه‌كداری ده‌كرێته سه‌ر كه‌رتی كاره‌با، جگه له زیانی ماددی، هاووڵاتیانیش له كاره‌با و ئاو بێبه‌ش كراوون.
لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 45 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لەلایەن داعش کراونەتە ئامانج، بە ئامانجی دروستکردنی پشێوی ئەمنیی و زۆرینەی ئەو تاوەرانە چاککراونەتەوە.
د.ی