په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا به فه‌رمی دانی به جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كاندا نا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا به كۆی ده‌نگ كۆمه‌ڵكوژیی كوردانیی ئێزیدیی له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی داعش به فه‌رمی به جینۆساید ناساند.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندی پێشنیازێكیان پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان كرد و رۆژی دواتر تاوتوێی ئه‌و پڕۆژه‌یه كرا و دوای ده‌ستكاریكردنێكی كه‌م له پێشنیازه‌كه، ئه‌مڕۆ خرایه ده‌نگدان و به‌كۆی ده‌نگ جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعل له ساڵی 2014 په‌سه‌ند كرا.
به‌م هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا، ناوی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ لیستی ئه‌و وڵاتانه زیاد كرا، كه به فه‌رمی دانیان به جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كاندا ناوه، وێرای دانپێدانانی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا و په‌رله‌مانی كوردستان به‌و كۆمه‌ڵكوژییه.
H.B