ئانچیلۆتی لیستێكی كڕینی یاریزانانی داوه‌ته فلۆرێنتینۆ پێرێز

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوو رۆژه ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئانچیلۆتی ده‌ستپێكردووه.
رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردەوە کە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری نوێ ئەو یانەی لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی پێشکەشی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید کردووە کە داوای گواستنەوەیان دەکات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یەکێک لەو یاریزانانەی كه ئانچیلۆتی داوه‌ی كردووه، ریچالیسۆن هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیە.
ریچالیسۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گەیشتووەتە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا و تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی هەیە.
ریچارلسۆنـی 24 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن له كۆی 119 یاری 42 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه و وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئێستای ریال مه‌درید یاری كردووه.
