"رامۆس واژۆی لهسهر گرێبهستی پاریس سانجێرمان كرد"

سێرخیۆ رامۆس كاپتنی پێشووی یانهی ریال مهدرید بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسای کردووه و به گوێرهی سهرچاوهكانی راگهیاندن واژۆی لهسهر گرێبهستی یانه پاریسییهكه كرد و تهنیا راگهیاندنی فهرمی ماوه.
فابریزیۆ رۆمانی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە سێرخیۆ رامۆس بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی یانەی پاریس سانجیرمانی فەرەنسی کردووە و پشکنینەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەی بە فەرمی رابگەیندرێت.
رامۆس دوای شازدە ساڵ یاری کردن بۆ یانەی ریال مەدرید، ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی هات و بە یەکجاری یانەکەی جێهێشت و بریارە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بکات و دەنگۆیەکیش هەیە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو ساڵی 2023 دەبێت.
رامۆس دوای شازدە ساڵ لە ریال مەدرید جیابووەوە دوای ئەوەی لەگەڵ کارگێری یانەکەی نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.
رامۆسی تهمهن 35 ساڵ، له هاوینی 2005 له یانهی سێڤییا بهبههای 27 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مهدرید گواسترایهوه، له كۆی 670 یاری 101 گۆڵ و 40 ئاسیستی كردووه.