میلان یاریزانێكی بۆ جێنشینی جینارۆ گاتوزۆ گواسته‌وه

یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا یاریزانێكی گواسته‌وه كه به جێنشینی جینارۆ گاتوزۆی یاریزانی پێشووی میلان ناسراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 ته‌مووزی 2021، یانه‌ی ئه‌یسی میلان له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ ساندرۆ تۆناڵی یاریزانی پێشووی یانه‌ی بریشیا گه‌یشتینه رێككه‌وتن و ئه‌م یاریزانه تا 2026 له‌گه‌ڵ میلان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ساندرۆ تۆناڵی وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ میلان كردووه، به‌ڵام یانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئه‌و یاریزانه‌ی له یانه‌ی بریشیا كڕییه‌وه.
ساندرۆ تۆناڵی یاریزانێكی ناوه‌راستكاره و رۆڵی به‌رگری و بچڕاندنی تۆپه‌كان ده‌بینێت و به‌وه ناسراوه كه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی جینارۆ گاتوزۆی یاریزانی پێشووی میلانی هه‌یه.
ساندرۆ تۆناڵی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی بریشیا له كۆی 89 یاری 6 گۆڵ و 16 ئاسیستی كردووه.

