یاریزانێكی ئینگلاند له ترسی ئیتاڵیا به‌شداریی یاریی كۆتایی ناكات
فیل فۆدێن ئه‌ستێره‌ی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له ترسی پێكان به‌شداریی یاریی كۆتایی یۆرۆی 2020 به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا ناكات.
فیل فۆدێن كه وه‌رزی رابردوو یه‌كێك بوو له چه‌كه به‌هێزه‌كانی گواردیۆلا بۆ جێبه‌جێكردنی پلان و ته‌كتیكییه‌كانی، تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له یۆرۆی 2020 متمانه‌ی راهێنه‌ر به‌ده‌ستبێنێت.
به گوێره‌ی پێگه‌نی سه‌نی به‌ریتانیا، ئه‌و یاریزانه دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جهێشتووه و به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی توانای جه‌سته‌یی به‌شداریی له یاریی كۆتایی یۆرۆ نه‌كات كه بڕیاره سبه‌ی شه‌و له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت.
فیل فۆدێن له یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دانیمارك له قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆ له‌سه‌ر كورس یه‌ده‌گ دانیشتبوو، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی كرواتیا و سكۆتلاند ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێدرا، به‌ڵام به‌رامبه‌ر چیك له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دوورخرایه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، ساوسگه‌یت راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا به‌شداریی به فیل فۆدێن ناكات، چونكه پێشبینی كراوه ئه‌و یارییه زۆر توند بێت، فیل فۆدێن خۆشی نایه‌وێت به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا یاری بكات.