حكومه‌تی هه‌رێم ئۆفه‌رێك بۆ به‌بازاڕكردنی ته‌ماته‌ی جووتیاران ده‌خاته‌ڕوو
له رێگه‌ی پڕۆژەی عه‌لوه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر به‌روبوومی جووتیاران ساغ ده‌كرێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەردانی پڕۆژەی عەلوەی هاوچەرخی هەولێری كرد و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیشدا، ئۆفەرێکی بۆ پاڵپشتی کڕینەوە و بە بازاڕکردنی تەماتەی جووتیاران پێشکەش كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌زیری كشتوكاڵ، پڕۆژەیەکی عه‌لوه‌ی هاوچەرخی به‌سه‌ر كرده‌وه، کە لەلایەن کۆمپانیای "رێدیار"ـه‌وه درستكراوه.
هه‌ر له‌و عهلوهیهدا ساردكه‌ره‌وه‌ی پێشكه‌وتوو دابینكراوه، بۆ هه‌ڵگرتنی به‌روبوومی جوتیارانی كوردستان.
پڕۆژەی (گرین هاوس)، پڕۆژه‌یه‌كه به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ربوومی كشتوكاڵی به‌رهه‌مده‌هێنێت
به‌دره‌دین یوسف، خاوه‌نی عه‌لوه‌ی هاوچهریخی هه‌ولێر، به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵانی رابردوو توانراوه گرنگی زیاتر له به‌روبوومی جووتیارانی كوردستان بدرێت و به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ساغ بكرێته‌وه.