لەگەڵ هەڵکشانی مەترسییەکانی ڤایرۆسی دەلتا نرخی نەوت دابەزی

ئۆپێك پڵەس ئامادەکاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ده‌کات

نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە (12ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) دابەزی، هۆکاری سەرەکیش سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنای جۆری دەلتایە لە چەندین وڵات.

دوای ئەوەی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس لەبارەی سیاسەتی ئاستی بەرهەمهێنان نەگەیشتنە ئەنجامێکی تەواو، هەفتەی رابردوو بەردەوامی ئاراستەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کۆتایی هات. کە لەسەر ئاستێکی فراواندا پێشبینی دەکرا، ئۆپێک پڵەس دەست بە ئامادەکارییەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بکات.

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئەیلوول بە رێژەی سەدا 0.23 بۆ 75.38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێكساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی سەدا  0.2 بۆ 74.41 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا پەتای کۆرۆنا سەرچاوەی نا دڵنیایییەکانە و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر جووڵە و ئاراستەکانی بازاڕ هەیە.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment