لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی بەنزین دادەبەزێت
"باج له‌سه‌ر به‌نزین كه‌مده‌كرێته‌وه و بازرگانان پابه‌ند ده‌كرێن به‌نزینی كوالیتی به‌رز بێنن و نرخی دابه‌زێنن"

K24 - هه‌ولێر:
د. رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان به كوردستان24ی راگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گرانبوونی به‌نزین، باج بووه، بۆیه باج له‌سه‌ر به‌نزین كه‌مده‌كرێته‌وه و بازرگانان پابه‌ند ده‌كرێن به‌نزینی كوالیتی به‌رز بێنن و نرخی دابه‌زێنن.
د. رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "له‌باره‌ی گرانی به‌نزین له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان قسه‌مان كردووه، چه‌ند پێشنیازێكی كردهییشمان خستووه‌ته به‌رده‌می، بڕیار ده‌درێت، ئه‌و 25 دۆلاره‌ی كه وه‌ك باج خراوه‌ته سه‌ر هه‌ر ته‌نێكی به‌نزین، كه ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی گرانی به‌نزین، كه‌م ده‌كرێته‌وه".
گوتیشی: "بڕیاره باجه‌كه له‌سه‌ر بازرگانان كه‌م بكرێته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا بازرگانان پابه‌ند ده‌كرێن، به‌نزینێك به‌پێ ستاندارده جیهانییه‌كان و به‌پێی رێنامییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بێننه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌بێت ئه‌م به‌نزینه له كوالیتییه‌كی ورددا تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر كوالیتییه‌كه‌ی باش بێت داخل ببێت، ئه‌گه‌ر كوالیتییه‌كه‌ی باش نه‌بێت، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه به‌شێكی زۆری قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات، كه نرخی به‌نزین داده‌به‌زێنێت و كوالیتیشی به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان ئاشكرای كرد، پێشنازمان كردووه، كه پێویسته وه‌زاره‌تی سامانه سرووششتییهكان عه‌مباری تایبه‌تی به خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی قه‌یرانی سووته‌مه‌نیدا ئه‌م به‌نزینه‌ی حكومه‌ت بێننه بازاڕ و كۆنترۆڵی بازاڕی پێبكرێت و نرخێش جێگیر بكرێت و قۆرخكاری نامێنێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، یاسایه‌كی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌م نزیكانه په‌سه‌ند ده‌كرێت، كه رێگه به قۆرخكاری نادات، له حاڵه‌تی قۆرخكاریشدا بازرگانان سزا ده‌درێن، كه له 300 ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
د.ی