فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ناسرییه ده‌رچوو
تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وی رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی ناسرییه گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 92 كه‌س و 50 كه‌سی دیكه بریندار بوون.

K24 – هه‌ولێر:
دادگای پێداچوونه‌وه له پارێزگای زیقار، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 13 به‌رپرسی سه‌ر به كه‌رتی ته‌ندرووستی زیقار ده‌ركرد.
به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی دادگا ئاراسته‌ی كردووه، به هۆی كه‌مته‌رخه‌مبوونیان له پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كان، دادگا فه‌رمانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ركردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراقی ئیتیحادی رایگه‌یاند، تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وی رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی ناسرییه گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 92 كه‌س و 50 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 100 كه‌سیش بریندارن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندرووستی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئه‌وه بووه، كه وه‌ك پێویست و به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بتڵه‌كانی ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كه نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی عێراق ناسراو به "واع"