به‌شێكی دیكه تۆماره ده‌نگییه‌كانی فلۆرێنتینیۆ پێرێز بڵاوكرایه‌وه

به‌شێكی دیكه له تۆماره ده‌نگییه‌كانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بڵاوكرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له به‌شی یه‌كه‌م به ناوهێنان و ره‌خنه‌گرتن له كاسیاس و رائول ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، ئه‌مجاره‌یان پێرێز هێرش ده‌كاته سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ڤیسێنتی دێل بۆسكی، مۆرینیۆ و فابیۆ كوێنتراو.
له تۆمارێكی ده‌نگی یه‌كه‌م كه رۆژنامه‌ی ئێل كۆنفیدینشاڵی ئیسپانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌ڵێت: كاسیاس به كه‌ڵكی ریال مه‌درید نایه‌ت، راول گۆنزالێزیش واهه‌ست ده‌كات ریال مه‌درید موڵكی خۆیه‌تی، بۆته بارگرانی به‌سه‌ر ریال مه‌درید، جگه له‌وه‌ش رائول هۆكاربووه بۆ ئه‌وه‌ی له یانه‌كه بڕوات و واز له سه‌رۆكایه‌تی شاهانه‌كان بهێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی بووه هاوڕێی فیگۆ و هیێرۆ و به‌یه‌كه‌وه ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌دریدیان به‌ڕێوه‌بردووه.
له تۆماری ده‌نگی دووه‌م كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، پێرێز وه‌سفی كریستیانۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: كریستیانۆ رۆناڵدۆیش كه‌سێكی له‌خۆباییه و ته‌نیا به په‌یداكردنی پاره‌وه خه‌ریكه، پیاوێكی به‌نازه و ته‌نیا ئامانجی ئه‌وه‌یه به ریكلام و وێنه‌كان پاره كۆبكاته‌وه، هه‌روه‌ها له وه‌سفی مۆرینهۆ له‌و تۆماری ده‌نگییه ده‌ڵێت مۆرینهۆ پیاوێكی شێت و به‌نازه و به‌دوای پاره‌وه‌یه، یه‌مۆرینهۆ پیاوێكی له‌خۆبایی و به‌نازه، هه‌روه‌ها فابیۆ كوینترۆ یاریزانێكی بێمێشكه، شۆفێری ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌بێت و زۆریش خۆی پێ گرینگه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی، پێرێز ره‌خنه له ڤیسێنتسی دێل بۆسكی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ڤیسێنتی دێلبۆسكی هیچ له راهێنه‌رایه‌تی نازانێت و نازانێت توانای جه‌سته‌یی و تاكتیك چییه، كه‌چی ده‌یه‌وێت ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش، له كاتێكدا ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌دریدی پێ به‌ڕێوه‌ناچێت و فێرناندۆ هیرۆ و رائول به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئه‌گه‌رچی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند ئه‌و قسانه‌ی پێرێز بۆچوونی كه‌سێتییه و له‌كاتی توڕه‌بوون و گفتوگۆ كردوویه‌تی، به‌ڵام هێشتا هه‌واڵه‌كان ده‌رباره‌ی ده‌نگه تۆماركراوه‌كه‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید گه‌رمن و رۆژنامه ئیسپانییه‌كه‌ش رۆژانه به‌شێكی نوێ له قسه‌كانی رابردووی پێرێز بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌پاڵ ئه‌و قسانه پێرێز ستایشی ده‌یڤد بێكهام و رۆناڵدۆی به‌ڕازیل ده‌كات و پێی وایه له‌پاڵ زێدان سێ یاریزانی زۆر باشن و ساڵانه هه‌ر یه‌كێكیان 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌كه ده‌هێنن هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه به سه‌ركه‌وتوویان بزانێت.