گواردیۆلا ده‌یه‌وێت چه‌كه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبێنێت

پێپ گواردیۆلا به‌رپرسانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاگادار كردووه كه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانیان له گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین، راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بخه‌نه‌گه‌ڕ.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵی میدیاكانی به‌ریتانیا، یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی ئۆفه‌رێكی 100 ملیۆن یۆرۆی یانه‌ی مان سیتی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له هاری كه‌ین ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی مان سیتی چاودێری لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ ده‌كه‌ن كه ئێستا دوو ساڵ له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن ماوه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یانه‌ی مان سیتی ئاماده‌یه له جیاتی هاری كه‌ین له‌م هاوینه‌دا رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بگوازنه‌وه و له‌م پێناوه‌یشدا ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه هه‌فتانه 300 هه‌زار پاوه‌ند بده‌نه هێرشبه‌ر پۆڵه‌نداییه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیڤاندۆڤسكی حه‌ز ده‌كات جارێكی دیكه ده‌رفه‌تی یاریكردنی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا بۆ بڕه‌خسێته‌وه، به‌وپێیه‌ی پێشتر له وه‌رزی 2014 له بایرن میونشن له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كاری كردووه و هه‌ر له‌سه‌ر داوای گواردیۆلاش له دۆرتمۆنده‌وه بۆ یانه باڤارییه‌كه گواستراوه‌ته‌وه.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی كۆتایی مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 33 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن له كۆی 329 یاری، 294 گۆڵ و 65 ئاسیستی كردووه، وه‌رزی رابردووش به 41 گۆڵ بووه گۆڵكاری بۆندزلیگا و نازناوی پێڵاوی زێڕینی تایبه‌ت به گۆڵكاری ئه‌ورووپا مسۆگه‌ر كردووه.
