به فه‌رمی سیروانی نوێ بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌ك
گازی باكوور بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوویدا بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وت

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان هات، هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌ی سیروانی نوێ سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی نایاب مسۆگه‌ر كرد، ئه‌مڕۆیش یانه‌ی گازی باكوور بلیتی دووه‌می گه‌یشتنی به خولی نایاب بڕی و خه‌ونی یانه‌ی كۆیه‌ی له گۆڕنا.
دێربی سلێمانی هه‌ردوو یانه‌ی سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌یه‌ك گه‌یشتن، به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌مه‌یش سیروانی نوێ به 10 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت و بووه پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا كه له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی كۆیه به‌هۆی سزادانی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه یارییه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر گازی باكوور له یاریگه‌ی هه‌ندرێنی شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و ناونیشانی ئه‌م یارییه‌ش یه‌كسانبوون بوو به‌بێ گۆڵ، به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك به 8 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وت.
خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌م وه‌رزه به‌به‌شداریی 15 یانه كه به‌سه‌ر 3 كۆمه‌ڵه دابه‌ش كرابوون به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی بروسك كه هه‌ر له ده‌ستپێكی خوله‌كه پاشكشه‌ی كرد هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێمێل بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زین.