نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له بڕیاری په‌رله‌مانی به‌لجیكا بۆ به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی هاوشێوه بنێن

K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بڕیاری په‌رله‌مانی به‌لجیكا بۆ به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزیدی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیوادارم وڵاتانی دیكه‌ش هه‌نگاوی هاوشێوه بنێن.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان وه‌ك جینۆساید له په‌رله‌مانی به‌لجیکا هه‌نگاوێکی گرنگه، پێشوازی لێده‌که‌م".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، "هیوادارم په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن و بیێته هانده‌رێك بۆ قه‌ره‌بۆکردنه‌وه، گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشك و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێیوونی دادوه‌ری بۆ قوربانییان".

ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، په‌رله‌مانی به‌لجیكای فیدراڵ به زۆرینه‌ی ده‌نگ دانی نا به جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزیدی له سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی داعش.
ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیاری پێشكه‌ش كرا‌و بۆ به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش كه له 10 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و به هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و به‌لجیكی داڕێژراوه، ورده‌كاری له‌باره‌ی زۆرێك له تاوانه‌كانی داعش ده‌رهه‌ق به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان و زانیاری له‌باره‌ی ئایینی ئێزیدییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
پێشتریش له 6ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی هۆڵه‌نداش له هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌دا به كۆی ده‌نگ كۆمه‌ڵكوژیی كوردانیی ئێزیدیی له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی داعش به فه‌رمی به جینۆساید ناساند.