6 یاریزانی دیكه‌ی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران

عیماد محه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بانگهێشتی 6 یاریزانی دیكه‌ی كوردی بۆ پێكهاته‌كه‌ی كرد، به‌مه‌ش ژماره‌ی یاریزانه كورده‌كان له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌یشته 10 یاریزان.
4 یاریزانی تیپی لاوانی یانه‌ی برایه‌تی له شاری به‌غدا له‌ژێر چاودێری عیماد محه‌مه‌د تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و سه‌رنجی راهێنه‌ریان راكێشا و به فه‌رمی ناویان له لیستی یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆمار كران، یاریزانه‌كانیش پێكهاتوون له: (ئالان سه‌عدوڵڵا، محەمەد سامان، محەمەد سەرباز و هەورۆ حەمەد).

له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دوو یاریزانی تیپی لاوانی یانه‌ی زاخۆ به هه‌مان شێوه له به‌غدا له تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ده‌رچوون و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران به ناوه‌كانی (عیمران زه‌می و محه‌مه‌د عه‌بدولحه‌مید).
به‌مه‌ش ژماره‌ی یاریزانه كورده‌كان له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق گه‌یشته 10 یاریزان، مانگی رابردوو 3 یاریزانی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شدارییان له پاڵه‌وانێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كه پێكهاتوون له (عه‌بدولقادر ئه‌یوب، مه‌سرور فه‌خره‌دین وعه‌لی شاخه‌وان)، هه‌روه‌ها بڵند حه‌سه‌نیش كه یاریزانێكی دیكه‌ی لاوی كورده له خولی هۆڵه‌ندا یاری ده‌كات بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراوه.
