حاجیان له كێوی عه‌ره‌فه‌ن و ئەمشەو تا بەرەبەیان لە موزدەلیفە دەمێننەوە
له عه‌ره‌فه‌دا حاجیان و خه‌ڵكى موسڵمان به‌رۆژوو ده‌بن له‌گه‌ڵ خۆئاوابوونیش حاجیان روو ده‌كه‌نه موزده‌لیفه تا به‌ره‌به‌یانى رۆژى جه‌ژن له‌وێ ده‌مێننه‌وه
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-غفققفغق.jpg)
K24- هه‌ولێر:
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ حاجیان، نوێژه‌كانى (عه‌سر، شێوان و خه‌وتنان)، له‌سه‌ر كێوى عه‌ره‌فه، ئه‌نجامبده‌ن، له دوای نوێژی نیوه‌ڕۆش له لایه‌ن به‌نده‌رى كوڕى عه‌بدولعه‌زیز، زاناى سعودى، وتارێك پێشكه‌ش به حاجیانی ماڵی خودا كرا.
له عه‌ره‌فه‌دا، حاجیان و خه‌ڵكى موسڵمان، به‌رۆژوو ده‌بن، له‌گه‌ڵ خۆئاوابوونیش، حاجیان روو ده‌كه‌نه (موزده‌لیفه)، تا به‌ره‌به‌یانى رۆژى جه‌ژن، له‌وێ ده‌مێننه‌وه، به گوێره‌ی رێوڕه‌سمه‌كانی حه‌ج له هه‌ر چوار رۆژى جه‌ژندا، حاجیان له شارى مه‌ككه‌دا ده‌مێننه‌وه.
رۆژى عه‌ره‌فه، كه ده‌كاته (9ى زیلحیجه)، حاجیان له‌سه‌ر كێوى عه‌ره‌فه ده‌وه‌ستنه‌وه، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى مه‌ككه، له‌نێوانى (تائیف و مهننى)، ئه‌گه‌ر بێت حاجى له سنووری عه‌ره‌فه‌دا ئامادە نەبن، پڕۆسه‌ى بهحاجى بوونیان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) هاتووه: "حه‌ج عه‌ره‌فه‌یه".
ئه‌مساڵ (60) هەزار حاجى، به‌شداریان له فه‌ریزه‌ی حه‌ج كردووه، حكومه‌تى سعودیه‌ش بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى كۆرۆنا، تۆمار نه‌كراوه، وه‌زاره‌تى حه‌جیش هه‌موو رێكارێكى خۆپارێزى گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ پاراستنى حاجیان له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا، بهرهبەیانى جه‌ژنیش، حاجیان ده‌ست ده‌كه‌ن به مه‌راسیمى ره‌جمى شه‌یتان له (مهننى). دوای پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌كانیان، حاجیان روو له كه‌عبه‌ی پیرۆز ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهێنانی پایه‌ی ته‌واف و دواتر پایه‌ی سه‌فا و مه‌روا به‌جێده‌هێنن و ته‌وافی ماڵئاوایی ده‌كه‌ن.
ک.ب