حاجیان تەوافی ماڵئاوایی ئەنجام دەدەن
بۆ پاراستنى حاجیان لە تووشبوون به په‌تاى كۆرۆنا و ته‌واوى پێداویستییه‌كان بۆ حاجیانى ئه‌مساڵ ده‌سته‌به‌ركرا

K24 – هه‌ولێر:
شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز، پێشوازى ده‌كات، له دواین قۆناغى فه‌ریزه‌ى حەج، ئه‌میش ئه‌نجامدانى ته‌وافى ماڵئاوایی و كۆتایی هاتن به وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ.
سه‌رۆكایه‌تى گشتى كاروبارى (مه‌ككه و مه‌دینه) رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى به‌ردگرتن له شه‌یتان، کۆتایی هات، پڕۆسه‌ى ته‌وافى ماڵئاوایش، به دوو قۆناغ له هه‌ر سێ خاڵى ( شه‌بیكه، كهدى و ئه‌جیاد)، ده‌ستیپێكرد.
راشیگەیاند، بۆ پاراستنى حاجیان له تووشبوون به په‌تاى كۆرۆنا، ته‌واوى پێداویستییه‌كانى بۆ حاجیانى ئه‌مساڵ ده‌سته‌به‌ركرا، لە ئێستادا حاجیان خەریکی تەوافی ماڵئاواین.
ک.ب
سەرچاوە: روسيااليوم