ئێران ھاوردەكردنی چەند خواردەمەنیەك لە ھەرێمی كوردستانەوە قەدەغە دەكات

K24 - ھەولێر

بەرپرسێكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە دەروازەی سنووری پەرێوزخان ھیچ كۆڵبەريك بۆی نییە چەندجۆر خواردەمەنییەك لە ھەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران ھاوردە بكەن.

مرادعەلی تاتار، سەرپەرشتیاری قایقامییەتی قەسری شیرین بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە: "لە سنووری پەروێزخانەوە هیچ کۆڵبەرێك بۆی نییە سێ جۆر لە خواردەمەنی ھاوردەی ئێران بكەن، ئەوانیش بریتین لە برنج و چای و گوێز".

گوتیشی: "ئەو کەلوپەلانەی کۆڵبەران بۆیان هەیە لە هەرێمی کوردستانەوە بیانگوازنەوە زیاتر لە 100 جۆری جیاوازن و کەلوپەلی ناوماڵ و جلوبەرگیش لە خۆدەگرن".

ئەو بەرپرسەی ئێران رونیكردەوە: "لە سنووری پەروێزخان3200 کۆڵبەر ناویان تۆمارکراوە کە بەسەر چوار گرووپی 800 کەسیدا دابەشبوون و هەر رۆژە یەکێك لەو گرووپانە بۆی هەیە لەو سنوورە کار بکات".

Fly Erbil Advertisment