3 یاریزانی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كران

ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌فت، هه‌ڵۆ فایه‌ق یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر و عیماد عیسا گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ
ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌فت، هه‌ڵۆ فایه‌ق یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر و عیماد عیسا گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ

میرۆسلاڤ سۆکۆب راهێنەری چیکی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی راگەیاند، راهێنەرە نوێیەکەی ئۆڵمپی عێراق ٥٠ یاریزانی بانگهێشت کردووە و لەسەر دوو گروپ دابەشی کردوون و دەیەوێت لە کەربەلا لە کەمپێکی مەشق و راهێناندا هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بکات، کە سێ یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون و ئەوانیش بریتین لە عیماد عیسا گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ و هەڵۆ فایەق یاریزانی یانەی هەولێر و ئەحمەد سەرتیپ یاریزانی یانەی نەفت.

لە سبەی سێشەممەوە گروپی یەکەمی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق کە لە ٢٥ یاریزان پێکهاتوون، تاکو رۆژی ٣١ی ئەم مانگە لە کەربەلا بەشداریی کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەن و دواتر لە رۆژی یەکی مانگی داهاتووەوە بۆ ماوەی شەش رۆژ گروپی دووەمی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەرە چیکییەکە بەشداریی کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەن.

Fly Erbil Advertisment