به‌ فه‌رمی ئێریك لامێلا روویكرده‌ لالیگا

ئێریك لامێلا یاریزانی ئارجێنتینایی نوێی یانه‌ی سێڤییا
ئێریك لامێلا یاریزانی ئارجێنتینایی نوێی یانه‌ی سێڤییا

ماڵپەری فەرمی یانەی سێڤییای ئیسپانیا رایگه‌یاند بەشێوەیەکی فەرمی ئێریک لامێلا یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزیان بۆ ماوەی سێ ساڵ تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2024 گواستەوە یانەکەیان و لەگەڵ یانەکەی درێسی ژمارە 17 ده‌پۆشێت.

لامێلا دوای پەیوەندی کردنی بە یانە ئەندەلوسیەکە رایگەیاند، هەموو ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ یانە نوێیەکەی ناسناوەکان بەدەست بێنێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لامێلا ده‌ڵێت: '' دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە یانەی سێڤییا کردووە، ساڵانێکە ئەزانم کە ئەم یانەیە لە چ ئاستێکدایە و زۆر بە پەلەم بۆ دەست پێکردنی خولەکان، هاتووم بۆ ئەوەی ناسناوی زیاتر پێکەوە بەدەست بێنین، دڵنیام وەرزی داهاتوو دەتوانین ئەنجامی باشتر و ناسناوی زیاتر بەدەست بێنین.

لامێلا ده‌شڵێت: هەمووان دەزانن من یاریزانێکم زیاتر لە هێڵی پێشەوە یاری دەکەم، بەڵام ئەگەر یانەکەم داوام لێ بکات، ئەوا ئامادەم لە هێڵی بەرگریش یاری بکەم، گرنگ ئەوەیە بتوانم لە خزمەت یانەکەم بم. من بە قاچی چەپ یاری دەکەم، ئەمەش زیاتر هاوکارم بووە کە بتوانم لە لای راستی یاریگا کاریگەرییەکانم زیاتر بێت''.

ئێریك لامێلا یاریزانی نوێی یانه‌ی سێڤییا
ئێریك لامێلا یاریزانی نوێی یانه‌ی سێڤییا