كارڤاخاڵ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌

ره‌نگه‌ نه‌توانێت به‌شداریی له‌ یۆرۆی 2016 بكات

لە فیناڵی چامپیۆنزلیگدا کارڤاخال لە نیوەی دووەم لە ماسولکەکانی رانی راستی تووشی پێکان بوو و یارییەکەی بە گریانەوە بەجێهێشت و دانیلۆ شوێنی گرتەوە.

رۆژنامەکانی مارکا و ئاسی ئیسپانی رایانگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت کارڤاخال بەهۆی ئەم پێکانەوە بۆ ماوەی 3 هەفتە لە یاریکردن داببڕێت، بەمەش ئەستەمە بتوانێت بەشداریی یۆرۆی ٢٠١٦ بکات، کە رۆژی ١٠ـی مانگی داهاتوو لە فرەنسا دەستپێدەکات و کارڤاخال یەکێکە لە یاریزانەکانی لیستەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

هێشتا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی پێکانەکەی کارڤاخال بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەگەر لە پێکانەکەی چاک نەبێتەوە، لەوانەیە خوانفرانی بەرگریکاری ئاتلێتیکۆ مەدرید شوێنی بگرێتەوە و بەشداریی یۆرۆی ٢٠١٦ بکات.

Fly Erbil Advertisment