به‌هائه‌دین به‌كر یانه‌ی سیروانی نوێی جێهێشت

به‌هائه‌دین به‌كر گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه رۆیشتنی له یانه‌ی سیروانی نوێ راگه‌یاند، ده‌شڵێت: له ئێستادا چوار یانه بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵن.
به‌هائه‌دین به‌كر كه وه‌رزی رابردوو به 16 گۆڵ بووه گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیروانی نوێ نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌و یانه‌یه وه‌رگرتووه.
به‌هائه‌دین به‌كر وه‌رزی رابردوو بووه خاوه‌نی خێراترین سووپه‌رهاتریك له مێژووی خولی نایابی كوردستان كاتێك به 11 خولهك چوار گۆڵی له یانه‌ی شێروانه كرد.
ئه‌و هێرشبه‌ره هه‌ڵه‌بجه‌ییه به كوردستان24ـی گوت: چوار یانه بۆ گواستنه‌وه‌ی له گفتووگۆدان و له ماوه‌یه‌كی نزیك چاره‌نووسی خۆم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یانه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه؟
به‌هائه‌دین به‌كر پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، سلێمانی و نه‌ورۆزیش كردووه، وه‌رزی رابردوو به درێسی یانه‌ی سیروانی نوێ به 13 چركه گۆڵی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد و بووه خاوه‌نی پێنجه‌م خێراترین گۆڵ له مێژووی خوله‌كه و بووه یه‌كه‌مین یاریزانیش له خوله‌كه دوو مانگ له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترینی خوله‌كه‌ی پێبه‌خشرا.