سه‌رۆكی ریال مه‌درید نازناوه‌كه‌ی پێشكه‌شی عێراقییه‌كان ده‌كات

فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای یارییەکەی دوێنێ شەو، ناسناوەکەی کردە دیاری بۆ ئەو هاندەرانەی ریال مەدرید کە لە سەرەتای ئەم مانگە لە عێراق بەهۆی کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە بوونە قوربانی.

پێرێز دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، دەمەوێت ئەم ناسناوە پێشکەشی رۆحی ئەو هاندەرانە بکەم کە سەرەتای ئەم مانگە  لە عێراق بەهۆی کردەوەیەکی تیرۆسیتییەوە گیانیان لەدەست دا.

سەرەتای ئەم مانگە لە بەلەد لە نزیک بەغدا زیاتر لە ١٦ هاندەری ریال مەدرید لە کافتریایەک لە ئەنجامی دەستڕێژی چەند چەکدارێکی داعش گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٢٠ هاندەری یانەکەش بریندار بوون، کە ئەوکات ریال مەدرید و یاریزانەکانی پرسە و سەرەخۆشیان ئاڕاستەی ئەو هاندەرانە کرد.

Fly Erbil Advertisment