وەزیری ئەوقاف: بە خۆپارێزی مزگه‌وت به‌كراوه‌یى ده‌مێنێتەوە
زۆر گرنگه هاووڵاتیانى ئازیزى ئێمه و نوێژخوێنان هۆشیارى په‌یڕه‌و بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، تایبەت بە بڵاوبوونەوەی زنجیرەی کۆرۆنای نوێ، رایگەیاند، سه‌ره‌راى ئەم دۆخە نه‌خوازراوەى، بە ھۆى فايرۆسى كۆرۆنا و مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كانى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤایه‌تى ھاتۆتە ئاراوە، كە چى رێگامان بە خۆمان نەدا، جارێكى ديكە دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان دابخەینەوە.
روونیکردەوە، ھەرچەندە ئێمە لە گەڵ داخستنى دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان نین، به‌ڵام لە رابردوو له‌به‌ر سه‌لامه‌تى گیانى ھاووڵاتيان كه لاى خوداى گه‌وره، (گیانى مرۆڤ له‌هه‌موو شتێ پیرۆزتره)، لێژنه‌ى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا، بۆماوه‌یه‌كى كاتى مزگه‌وته و شوێنە ئايينيەكانى داخست، ئه‌مه‌ش تەنھا بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆرۆنا و وه‌ستاندنى شەپۆلەكانى كۆرۆنا بووە.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ئاماژەیپێکرد، له‌ئێستادا كۆرۆنا له لوتكه‌دایه، رۆژانه هه‌زاران لە ئازیزانمان له كوردستان تووشى كۆرۆنا ده‌بن و له‌به‌رچاوى ئێمه‌ش رۆژانه چه‌ندین کەس به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه لێره‌دا زۆر گرنگه هاووڵاتیانى ئازیزى ئێمه و نوێژخوێنان هۆشیارى په‌یڕه‌و بكه‌ن.
وەزیری ئەوقاف ، داوای لە مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى کرد، له‌هه‌موو نوێژ و وتارەکان، جه‌خت بکەنەوە له خۆپارێزى و جێ به‌جێ كردنى رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان .
راشیگەیاند، بۆئه‌وه‌ى مزگه‌وت نەبێتە هۆكارى بڵاو بوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بۆكه‌سانى ديكە، با وه‌ك پیرۆزى خۆى مامەڵەى لە گەڵ بكه‌ین، هه‌مووان پێكه‌وه بیپارێزین.
تكاشیکرد، رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان وەك خۆى جێ به جێ بكرێت، به‌م كاره‌ش، هه‌میشه ماڵ و پیرۆزى مزگه‌وت، به‌كراوه‌یى و ئاوەدانى ده‌مێنێتەوە.
ک.ب