بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا نرخی زێڕی بەرز دەکاتەوە
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1827.41 دۆلار بەرزبووەوە

K24 - هەولێر
ئاماژەکانی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا، بە کەمکردنەوەی قەبارەکانی پاڵپشتی ئابووری لە داهاتووێکی نزیکدا نرخی زێڕی بەرزکردەوە، بەهای دۆلاریش خراپترین ئاستی هەفتانەی تۆمارکرد.
نرخی زێڕ لە کۆتا مامەڵەکانیدا، لە گرێبەستە خێراکان بۆ 1827.41 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، لە تەواوی هەفتەی رابردووشدا بە رێژەی 1.4٪ بەرزبووەوە. لە گرێبەستە داهاتووەکانیشیدا 0.3 بۆ 1830.80 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە.
شارەزایانی ئابووری دەڵێن، جووڵەی زێڕ تاوەکو ئێستا ئەرێنییە، هۆکارەکەشی نەبوونی دیدگایەکی روونە لەبارەی گەشانەوەی ئابووری جیهان و ئەوەی لە بازاڕی کار روودەدەن.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 430000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 380000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 323000 دیناری عێراقی