حزبوڵڵا و هۆزه عه‌ره‌به‌كانی لوبنان شه‌ڕ ده‌كه‌ن
دوای كوشتنی كه‌سێك له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری، ئاڵۆزی درووست بوو و 5 چه‌كداری حزبوڵڵا كوژران

K24 - هه‌ولێر:
دوای رووداوی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژرانی مێردمنداڵێكی (14) ساڵه، له ناوچه‌ی خه‌لده_ی لوبنان پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی خه‌لده و چه‌كدارانی حزبوڵڵا درووست، كاتێك لایه‌نگرانی حزبوڵڵا خه‌ریكی به‌ڕێكردنی ته‌رمی به‌رپرسێكیان بوون، له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی خه‌لده رووبه‌ڕووی كه‌مینێك بوونه‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكرا.
رۆژی شه‌ممه (31ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) كه‌سێك هه‌ڵده‌كوێته سه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری و ده‌ستڕێژی له به‌رپرسێكی حزبوڵڵا ده‌كات و له ناوه‌ڕاستی ئاهه‌نگه ده‌یكوژێت، هۆزی عه‌ره‌بی خه‌لده له به‌یاننامایه‌كدا رایگه‌یاند، رووداوه‌كه تۆڵه‌ی كوشتنه‌وه بووه و "عه‌لی شه‌بلی" كه له ئاهه‌نگه‌كه كوژرا، ساڵی رابردوو مێردمنداڵێكی هۆزه‌كه‌ی كوشتووه، چه‌ند جارێكیش داوایان له حزبوڵڵا، كه بكوژه‌كه راده‌ستی دادگا بكات، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه، بۆیه به‌پێی دابیونه‌ریتی هۆزه‌كه‌یان به‌رپرسه‌كه‌ی حزبوڵڵا كوژرایه‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌كاتی به‌ڕێكردنی ته‌رمی "عه‌لی شه‌بلی" به‌رپرسه‌كه‌ی حزبوڵڵا له ناوچه‌ی خه‌لده، هۆزه عه‌ره‌به‌كانی خه‌لده ده‌ستڕێژییان له كاروانه‌كه كرد، ئاماژه به‌وه كراوه، 4 چه‌كداری حزبوڵڵا كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندارن، تا دره‌نگانیش كاروانه‌كه‌ی حزبوڵڵا له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی خه‌دله گه‌مارۆدرابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لوبنان روونیكرده‌وه، لایه‌نگرانی حزبوڵڵا له رێگه‌ی خێرای ناوچه‌كه له نێوان سه‌یدا و به‌یروت گه‌مارۆدرابوون و له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كان، ژماره‌ی كوژرراوانی حزبوڵڵا گه‌یشته 5 كه‌س.
توتر كبير في خلدة أثناء مرور موكب تشييع المواطن علي شبلي.#lebanon24 pic.twitter.com/cG0zQ73ZkN
— Lebanon 24 (@Lebanon24) August 1, 2021
خه‌ڵكی خه‌لده داوایان له سوپای لوبنان كردووه، په‌له بكات له راگرتنی شه‌ڕه‌كه، كه تا دره‌نگانی شه‌وی رابردوو پێكدادان له نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی خه‌لده و حزبوڵڵا به‌ره‌وام بووه.
سوپای لوبنان فه‌رمانیان پێكراوه راسته‌وخۆ ته‌قه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر چه‌كدار له ناوچه‌كه ببینن، دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوپای لوبنان، گرژییه‌كه كه‌متر بووه‌ته‌وه و توانراوه به ئۆتۆمبێلی خاچی سوور برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێنه‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، لوبنانییه‌كان چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانی حزبوڵڵا ته‌قه له دانیشتوانی ناوچه‌ی خه‌لده ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی لوبنان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ده‌زگا ئه‌منی و سیاسییه‌كان چه‌ندین په‌یوه‌ندییان ئه‌نجام داوه، تا ره‌وشه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوپای لوبنان له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، رێگه‌ی باشووری به‌یرووتی گرتووه، "میشال عون" سه‌رۆك كۆماری لوبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هێوركردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ره‌وشه‌كه‌ی كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "یه‌كێتی رۆڵه‌ی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی له لوبنان"، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه و رووی قسه‌كانی له حزبوڵڵا كردووه، ده‌ڵێت، كاتمان هه‌یه بۆ وه‌ستاندنی فیتنه‌كه، به‌ڵام ئێمه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ نه‌بووین.
الطريق من #خلدة باتجاه بيروت مغلق حاليا بسبب كثافة إطلاق النار المتعدد المصادر حيث غادر بعض المدنيين سياراتهم وتركوها في وسط الطريق pic.twitter.com/UnjJaYVNwc
— nbnlebanon (@nbntweets) August 1, 2021
لبنان : المعلومات الأولية تتحدث عن سقوط جرحى في اشتباك خلدة (جنوب بيروت) .. وبسبب كثافة اطلاق النار تم اغلاق الطريق باتجاه بيروت pic.twitter.com/WFFbCNUZHM
— نعيم درويش (@naimdarwiche) August 1, 2021
مشاهد اخرى للكمين واطلاق النار على المشيعيين في خلدة من قبل #الدواعش pic.twitter.com/y5uJCPD0Wt
— hoseinmortada حسين مرتضى (@HoseinMortada) August 1, 2021
د.ی