ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه به كوشتن كۆتایی هات
K24 - هه‌ولێر:
له ناوه‌ڕستی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له لوبنان ده‌بێته شیوه‌ن، رۆژی شه‌ممه (31ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) كه‌سێك هه‌ڵده‌كوێته سه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری و ده‌ستڕێژی له پیاوێك كرد و كوشتی، رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له لوبنان درووست كرد و ئاماژه به‌وه كراوه، كه كوشتنه‌كه به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه بووه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی لوبنان ورده‌كاری كوشتنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه له ناوچه‌ی "جه‌ی" له باشووری به‌یرووته، ئاماژه به‌وه كراوه، كه "ئه‌حمه‌د غوسن" ته‌قه‌ی له پیاوه‌كه كردووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه برای "حه‌سه‌ن غوسن"ـه، كه ساڵێك به‌ر له ئێستا له ناوچه‌ی خه‌لده كوژرا.
ئه‌و پیاوه‌ی له ئاهه‌نگه‌كه كوژرا، ناوی "عه‌لی شه‌بلی"یه، سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی لوبنان به یه‌كێك له داكۆكیكارانی "حیزبوڵڵا"یان ناساندووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش وێنه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه جلێكی سه‌ربازی له‌به‌ره و چه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی كوشتنی "عه‌لی شه‌بلی" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، به تایبه‌تی له تویته‌ر، كه ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه سه‌رنجیان له‌سه‌ر نمایشی سه‌ماكه‌ره‌كه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی "ئه‌حمه‌د غوسن" به‌سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه دابدات و ده‌سترێژی گوللـه له شه‌بلی بكات.
له گرته‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌وه تۆماركراوه، كه "ئه‌حمه‌د غوسن" دێته ناو ئاهه‌نگه‌كه و خه‌ڵكه‌كه ده‌ترسێن، دواتر ئه‌حمه‌د ته‌قه به شه‌بلی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "نه‌هار"ی لوبنانی بڵاویكرده‌وه، دوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه، سوپای لوبنان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه و راده‌ستی هه‌واڵگری سوپا كراوه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد، دڵه‌ڕاوكێ له ناوچه‌كه درووست بووه و چه‌ندین په‌یوه‌ندی له نێوان حزبه‌كانی لوبنان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی خه‌لده ئارام ببێته‌وه.
هۆزی عه‌ره‌بی خه‌لده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رووداوه‌كه تۆڵكردنه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر داوامان له حزبوڵڵا كردبوو، كه بكوژی "حه‌سه‌ن غوسن" راده‌ستی دادگا بكات، به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه، بۆ به‌پێی دابونه‌ریتی هۆزه‌كانی لوبنان، ده‌بێت تۆڵه‌ی كوشتن بكرێته‌وه.
له مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2020، عه‌لی شه‌بلی له ناوه‌ڕاستی "شه‌بلی"، ته‌قه‌ی له مێردمنداڵێك كرد، به ناوی "حه‌سه‌ن عوسن" (ته‌مه‌ن 14 ساڵ)، دواتر هۆزه‌كانی لوبنان هه‌وڵێكی زۆریان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا دا تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بكوژی مێردمنداڵه‌كه راده‌ستی دادگا بكرێت، به‌ڵام حزبوڵڵا به‌مه رازی نه‌بوو.
#شاهد|
— شبكة الجسرة الإخبارية (@aljasranews) July 31, 2021
في عملية ثأرية.. لحظة قتل المسؤول بـ #حزب_الله اللبناني #علي_شبلي بإطلاق الرصاص عليه خلال حفل زفاف.#الجسرة_الإخبارية pic.twitter.com/nZ62gdwhJn
المدعو #علي_شبلي أحد مجرمي حزب الله اللبناني الإرهابي والذي يعد من قتلة أطفال سوريا، قتل الطفل #حسن_غصن في بلدة #خلدة اللبنانية بدم بارد دون أن يرف له جفن، محاطاً بحماية حزب اللات.
— محمد الضبياني M.Aldhabyani (@maldhabyani) August 1, 2021
ليقدم أخ الطفل المغدور على أخذ الثأر من رأس الشر بعد عن عجزت الدولة اللبنانية عن محاسبة المجرم. pic.twitter.com/aoLMduAuTW
د.ی