نرخی نەوت دادەبەزێت و مەترسییەکان لەسەر خواست سەرهەڵدەدەنەوە

نرخی نەوت دادەبەزێت

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت جارێکی دیکە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا ئاراستەی پێچەوانەی وەرگرت، هۆکاری سەرەکیش مەترسییەکانە لەسەر کەمبوونەوەی خواست بەهۆی لاوازبوونەوەی چالاکی پیشەسازی لە وڵاتە ئابوورییە زلهێزەکاندا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 0.4٪ بۆ 72.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی. نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 71.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی. هەردوو جۆر نەوتەکەش لە دوێنێ دووشەممەوە 3٪ نرخەکانیان لە دەستداوە.

شرۆڤەکاران لە ANZ لە یاداشتنامەیەکدا پێشبینی دەکەن، سەرهەڵدانەوەی کۆرۆنا کاریگەری گەورەی لەسەر خواستی نەوت لە لایەن ئەمەریکا و چینەوە دروستبکات. بە تایبەت دوای ئەوەی جۆری کۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا لە 14 کەرت لە کۆی 32 کەرتی چین بڵاوبوونەوە.

Fly Erbil Advertisment