سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی گەورەترین هاوکاری لە مێژووی خۆیدا تەرخاندەکات
23ی ئهم مانگه پارهكه دابهش دهكرێت

K24 - ههولێر:
سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی رەزامەندی دەربڕی بۆ ئەوەی گەورەترین هاوکاری لە مێژووی خۆیدا دابین بكات، کە 650 ملیار دۆلار پێشکەش بە وڵاتان دەکات، بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ دەرهاویشتەکانی کۆرۆنا بکرێت.
سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، پڕۆسهی دابهشكردنی ئهو بڕه پارهیه له (23ی ئاب/ ئۆگهستسی 2021) بهردهست دهبێت، ههموو ئهندامانی سندووقهكه مافی راكێشانی ئهو پارهیان دهبێت، بهپێی پشكی خۆیان.
کریستالینا جۆرجێڤا، بەڕێوەبەری گشتی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئاماژهی بهوه كرد، ئەوە بڕیارێکی مێژووییە و گەورەترین بڕە لە مێژووی سندووقەکەدا بۆ هاوکاری تەرخان کرابێت، هاوشێوەی ڤاکسینە بۆ ئابووری جیهان، کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە دووچاری زیانی گەورە بوو.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت: "ئەو بڕە هاوکارییە بەسەر وڵاتانی ئەندام دابەشدەکرێت، چارەسەری پێویستییەکان بۆ ماوەیەک درێژ دەکاتهوه، هەروەها متمانە بنیات دەنێت و سەقامگیری ئابووری جیهان بەهێز دەکات، هاوکات بە شێوەیەکی سەرەکی هاوکاری ئەو وڵاتانە دەکات، کە بەهۆی دەرهاویشتەکانی کۆرۆناوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە".
د.ی