نرخی نه‌وت دابه‌زی

هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نه‌وت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای کۆرۆنای جۆری دەلتا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

نرخی نه‌وت
نرخی نه‌وت

K24- هه‌ولێر:

نرخی نەوت گەورەترین دابه‌زینی لەم هه‌فته‌دا تۆمار دەکات، سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینیدا، بەشێوەیەکی سنووردار بەرزبووەوە، بەڵام نزیکە لەوەی گەورەترین دابه‌زین لەسەر ئاستی هەفتانە، لە مساڵدا، تۆمار بکات.

هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نه‌وت، بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای کۆرۆنای جۆری دەلتا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، کە کاریگەری کردووەتە سەر خواست و عەمبارە نەوتییەکانی ئەمریکا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، لە گرێبەستەکانی داهاتوو، بەرێژەی (%0.3، بۆ %71.49) دۆلار، بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس، لە گرێبەستەکانی داهاتوو، بۆ مانگی ئەیلوول، بە رێژەی (%0.3 بۆ %69.27) دۆلار، بۆ هەر بەرمیلێک، دابەزی.

بەڵام هەردوو جۆر نەوتەکە، لەسەر ئاستی هەفتانە، بەرێژەی  %0.65 دابەزین، کە ئەوەش گەورەترین دابەزینی هەفتانەیە لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020ـەوە.

كۆمپانیای خزمەتگوزاری یو پی ئێس، لە یاداشتنامەیەکدا بڵاویکردووەوەتەوە، سەرەڕای ئەو بارگرانییه‌ی كه‌ کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا، لەسەر بازاڕ دروستیان کردووە، بەڵام گەڕانەوە بۆ دۆخی سروستی ئابووری لەسەرانسەری جیهان بەردەوام دەبێت، بۆیە بازاڕی نەوت لە دۆخێکی ناسەقامگیر دایە و تاوەکو ئێستا پێشبینییەکان بۆ ئەوەن، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ، نرخی لە نێوان 75 بۆ 80 دۆلار بێت.

ك.ب