عێراق... تا ساڵی 2027 هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌گاته 8 ملیۆن به‌رمیل
به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێته رێی بازاڕه‌كانی نه‌وت له جیهاندا عێراق پێداچوونه‌وه به پلانی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كات

K24 – هەولێر:
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پلانی زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌یه، كه تا ساڵی 2027، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی رۆژانه، بگاته، هه‌شت ملیۆن به‌رمیل.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه رێی بازاڕه‌كانی نه‌وت له جیهاندا، عێراق پێداچوونه‌وه به پلانی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، وا پێویست ده‌كات، به ناچاری رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، زیاد بكرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له بازاڕی جیهانی نه‌وتدا، دروست بوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب