قازانجی چارەگی دووەمی ئەمساڵی دانەغاز 113 ملیۆن دۆلار بووە

دانە غاز بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

کێڵگەی نەوتی
کێڵگەی نەوتی

K24 - هەولێر

قازانجی کۆمپانیای دانە غاز لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ 113 ملیۆن دۆلار بووە. کۆمپانیاکەش بە گەشەکردنەکانی لە هەرێمی کوردستان دڵخۆشە و بەرهەمیشی لە کێڵگە نەوتییەکانی زیادکردووە.

لە راپۆرتێکدا کۆمپانیای دانە غاز بڵاوی کردووەتەوە، لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ داهاتیان 113 ملیۆن دۆلار بووە بەراورد بە زیانی 36 ملیۆن دۆلار لە چارەگی دووەمی ساڵی 2020.

د. پاتریک ئالمان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاندووە، دەرەنجامی نایابیان تۆمارکردووە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، هەروەها داهاتیان لە شەش مانگی یەکەم 19٪ زیادیکردووە، هاوکات کۆکراوەی نەختینەی کۆمپانیاکەیان لە میسر و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گەورە زیادیکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی باشکردنی کاشی نەختینەیی و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانیان.

کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە، هەناردەی نەوتیان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان و میسر 64 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە شەش مانگدا 63 هەزار و 250 بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە. ئەوەش بەهۆی باشکردنی بەرهەمی نەوتی کۆمپانیاکەیان. کە رێژەی بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 8٪ زیادیکردووە، کە دەکاتە 34 هەزار و 300 بەرمیل نەوتی رۆژانە و لە میسریش 6٪ زیادبووە، کە دەکاتە 29 هەزار و 150 بەرمیل.

Fly Erbil Advertisment