هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ مونیر ئاری كۆچی دوایی كرد
دوای زیاتر له 14 ساڵ مانه‌وه له‌سه‌ر جێگه
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئاری نوری، ناسراو به مونیر ئاری، دوای نزیكه‌ی 14 ساڵ مانه‌وه له‌سه‌ر جێگه، رۆژی 12ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2021 له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا كۆچی دواییكرد.
مونیر ئاری، له ساڵی 1963ی له گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له ساڵی 1978 تۆماركردووه، له ساڵانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوو له كه‌نه‌دا نیشته‌جێبوو، له ساڵی 2007 تووشی رووداوی هاتووچۆ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێهۆش ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی زیانێكی زۆر به لای چه‌پی سه‌ری كه‌وتبوو.
كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ند، رۆژی 12ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2021، هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان بڵاوكرده‌وه.