ڕایۆلا ده‌بێته كلیلی بارسێلۆنا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مێسی

به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵێكی ئیسپانیا، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له رێگه‌ی مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانان پلانی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو قه‌ره‌بووی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی گۆڵكاری مێژوویی بارسێلۆنا له‌م هاوینه به گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، ئێستا لاپۆرتا هه‌وڵه‌كانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه خستووه‌ته گه‌ڕ.
به‌رنامه‌ی ئێلچیرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئامانجی لاپۆرتا گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قسه‌ی له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی بكات له هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
ئێرلینگ هالاندی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ساڵی 2020 له یانه‌ی ساڵزبێرگی نه‌مساوییه به گرێبه‌ستێك بۆ چوار ساڵ بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی دۆرتمۆند گواسترایه‌وه و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی ته‌نیا 75 ملیۆن یۆرۆیه كه بارسێلۆنا ئاماده‌یه ساڵی داهاتوو ئه‌م پاره‌یه بدات و بیگوازێته‌وه.
هالاند له‌گه‌ڵ یانه‌ی بوروسیا دۆرتموند له كۆی 61 یاری، 62 گۆڵ و 18 ئاسیستی كردووه و یه‌كێكه له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه.
