یۆرگن كڵۆپ ده‌یه‌وێت شكست به ئامانجه‌كه‌ی ریال مه‌درید بهێنێت

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت كلیان مباپێ له چنگی ریال مه‌درید ده‌ربێنێت و یه‌كه‌مین هه‌نگاوی به كردار بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره هاویشت.
بابه‌تی رۆیشتنی كلیان مباپێ له پاریس سانجێرمان خه‌ریكه ده‌بێته راستی و ته‌واوی میدیاكانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و یاریزانه به‌رپرسانی پاریس سانجێرمانی دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه نایه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و بڕیاری رۆیشتنی داوه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان بێهیوا بووه له مانه‌وه‌ی مباپێ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌یه‌وێت چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌یفرۆشێت ده‌بێت وه‌رزی داهاتوو كه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت به خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری بێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ناسڕ خلێفی ده‌رگای گفتووگۆی له‌به‌رده‌م ریال مه‌درید كردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ هاتووه‌ته سه‌رهێڵ و په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه كردووه و به‌ڵێنیشی پێداوه ئه‌گه‌ر مباپێ په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول بكات ده‌یكه‌ینه خاوه‌نی مووچه‌یه‌كی گرانبه‌ها و خه‌یاڵی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول داوایان له یۆرگن كڵۆپ كردووه قسه له‌گه‌ڵ كلیان مباپێ بكات و ڕازی بكات به‌ره‌و لیڤه‌رپوول بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه فه‌ره‌نسییه زۆر به راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ڕێدز سه‌رسامه.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 173 یاری 133 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه و له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سانجێرمان كۆتایی دێت.