عاشورا هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەیەکی هەرێمی کوردستان رادەگرێت
پارێزگاری کرماشان داوای کردووە

K24 - سلێمانی
بەهۆی هاتنی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ یادی عاشورا، بەبڕیاری پارێزگاری کرماشان هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە راگیرا.
راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "بڕیارەکە بەهۆی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی و گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە قەسری شیرین، کە دەیانەوێت بە مەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق دراوە".
روونکراوەتەوە: "ماوەی راگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەکراوە، تەنها هاووڵاتییانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان".