عاشوورا له نێوان سوننه و شیعه‌دا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی عاشووڕا، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سوننه و شیعه‌دا رۆژێكی هاوبه‌شه و به گرنگی له ساڵنامه‌ی كۆچی بۆ هه‌ردوو ئایینزا داده‌نرێت، له‌لای هه‌ریه‌كێكیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان لێكدانه‌وه و بنه‌چه‌ی مێژوویی خۆی بۆ ئه‌و رۆژه هه‌یه.
به گوێره‌ی مێژووی ئیسلامی، عاشوورا، رۆژی ده‌یه‌می مانگی (موحه‌ڕه‌م)ـی ساڵنامه‌ی كۆچی موسڵمانانه، بنه‌چه‌ی عاشووڕا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رزگاربوونی حه‌زره‌تی مووسا له ژێر ده‌ستی فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی، بۆیه حه‌زره‌تی مووسا بۆ سوپاسگوزاری خوا، له‌م رۆژه‌دا به رۆژوو بووه.
وه‌ك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا هاتووه، له سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی ئیسلام ئه‌و رۆژه ناونرا (عاشوورا) وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی یادی یه‌كێك له بۆنه پیرۆزه‌كانی ئایینی ئیسلام، ئه‌م ناوه له‌سه‌رده‌می پێش هاتنی ئیسلام به‌كار نه‌هاتووه، هه‌رچه‌نده پێش ده‌ركه‌وتنی ئیسلامیش به رۆژبوونه.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی بوخاری، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوی گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ری ئیسلامه، ده‌ڵێت: "په‌یامبه‌ری ئیسلام (محه‌مه‌د د. خ)، كاتێك بینی یه‌هودییه‌كانی مه‌دینه له‌و رۆژه‌دا به‌رۆژوو ده‌بن، پرسیاری كردووه بۆچی به رۆژوو ده‌بن؟ گوتوویانه پێشتر حه‌زره‌تی مووسا به‌هۆی رزگاربوونیان له‌ده‌ست فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی، وه‌ك سوپاسگوزاری به‌رۆژوو بووه، بۆیه په‌یامبه‌ری ئیسلامیش خۆی به‌رۆژوو بووه و فه‌رمانی كردووه به رۆژوو بن".
هاوكات بۆچوونی جیاواز له‌نێوان سه‌رمه‌زهه‌بی (شافعی) و (حه‌نه‌فی)دا هه‌یه له‌سه‌ر به‌رۆژووبوونی عاشوورا، كه شافعی به ره‌شبوونه‌وه‌ی گوناهی یه‌ك ساڵ ئاماژه‌ی پێكردووه، بۆ رێچكه‌ی حه‌نه‌فیش، ته‌نها پێویسته له مانگی ره‌مه‌زان موسڵمانان به‌رۆژوو بن.
هه‌رچی بۆ ئایینزای شیعه‌یه، 10یه‌می موحه‌ڕه‌م، كه عاشوورایه، هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی شه‌هیدبوونی ئیمامی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی، له جه‌نگی (كه‌ربه‌لا)، له ساڵی 61ی كۆچی، كه ئه‌و رۆژه ده‌كاته رێككه‌وتی 12ی ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌می 680ی زایینی.
له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ئایینزای شیعه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت یادی عاشوورا ده‌كرێته‌وه و گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ش له شاری كه‌ربه‌لای عێراق ده‌بێت، به گشتی شیعه‌كان رووی تێده‌كه‌ن و له‌وێ یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه، دیارترین رێوڕه‌سمی رۆژه‌كه‌ش، راكردنی توه‌یریجه "ركضة الطویریج"ـه، ئه‌و راكردنه له ناوچه‌ی "قه‌نته‌ره‌ی سه‌لام" له كه‌ربه‌لا به‌ره‌و مه‌رقه‌دی ئیمام حوسێن ده‌ستپێده‌كات، كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب