پۆچیتینیۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی مێسی دوورخسته‌وه‌

پۆچیتینیۆ به‌ دیار مه‌شقه‌كانی نێیمار و لیۆ مێسی
پۆچیتینیۆ به‌ دیار مه‌شقه‌كانی نێیمار و لیۆ مێسی

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان نایەوێت لە یاریکردنی مێسی پەلە بکات و بڕیاریداوە بۆ یاریی هەینی بانگهێشتی نەکات.

رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه‌ پۆچیتینیۆ بۆ ئەوەی فشار لەسەر مێسی دروست نەبێت لەکاتێکدا ئه‌و یاریزانه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا لیۆ دوو رۆژ بوو لەسەریەک بەشداریی راهێنانەکانی شازادەکانی پاریسی دەکرد.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، پۆچێتینۆ بەنیاز نییە بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر برێست بانگهێشتی مێسی بکات، چونکە دەیەوێت جارێک لیۆ لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکە زیاتر تێکەڵاو بێت و لە رووی توانای جەستەییەوە زیاتر ئامادە بێت.

مارویزیۆ پۆچیتینیۆ پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌ خولی فه‌ره‌نسا گوتی: مێسی هه‌ست به‌ ئاسووده‌ییه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات، له‌ ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ زۆر ئاماده‌یه‌، له‌ نێو ژووری جلگۆڕین زۆر دڵخۆشه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی، ئه‌وه‌ش منی دڵخۆش كردووه‌، چونكه‌ دڵنیام له‌ نێو یاریگه‌ش مێسی كاری گه‌وره‌ ده‌كات

پێشبینی دەکرێت مێسی بۆ یاریی بەرامبەر رێمس ئامادە بێت و رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگە یەکەم یاریی بە درێسی پاریس سانجێرمان ئەنجام بدات کە ئەم هاوینە بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە کردووە.

 

 

Fly Erbil Advertisment