نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی سێ مانگی رابردووی دابەزی

ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنای جۆری ده‌لتا یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانه‌

نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - هه‌ولێر:

سەرەڕای بەرزبوونەوەیەکی کەمی نرخی نەوت، بەڵام بۆ کەمترین ئاستەکانی سێ مانگی رابردووی دابەزی و نزیکە لەوەی لەسەر ئاستی هەفتانە سەدا 5 داکەوتن تۆماربکات، هۆکاری سەرەکی ئەو ئاستە خراپەش، گرتنبەری رێوشوێنی نوێی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە لەلایەن وڵاتانەوە، بە تایبەت تەشەنەسەندنی دەلتا چەند هێندە بووە و خواستی بۆ سووتەمەنی و نەوت کەمکردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی نۆ مانگی رابردووی و پێشبینییەکان بە کەمکردنەوەی پاڵثشتی دارایی لەلایەن ئەمه‌ریکاوە، وای لە بازرگانان کردووە پشت لە نەوت بکەن.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی سەدا 0.5 بۆ 66.77 دۆلار بەرزبووەوە، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی دوێنی پێنجشەممەدا بە رێژەی سەدا 2.6 داکەوت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئەیلوول بە رێژەی 0.6ب  بۆ 64.09 دۆلار بەرزبووەوە، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی دوێنێ پێنجشەممەدا بە رێژەی سەدا 2.7 داکەوت.

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای جۆری دەلتا کاریگەری کردووەتە سەر گواستنەوەی بازرگانی جیهانی، هەریەکە لە ئەمه‌ریکا و چین و بەربەستەکانی جووڵەی ئاسمانیان توندکردووە.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment