بۆ یەکەم جار بەهای بیتکۆی 50 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

بەهای بیتکۆین بە رێژەی ٪2.33 بۆ 49 هەزار و 915 دۆلار بەرزبووەوە

بیتکۆین
بیتکۆین

K24 - هەولێر

بەهای دراوی ئەلیکترۆنی (بیتکۆین) لە دوایین مامەڵەکانیدا بە رێژەی 2.5٪ بەرزبووەوە، بەوەش جارێکی دیکە لە دوای 15 مانگی ئایارەوە ئاستی 50 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

بە گوێرەی داتاکانی داتاکانی "کوین مارکێت کاپ" کە پەیوەستە بە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی ئەلیکترۆن، بەهای بیتکۆین بە رێژەی ٪2.33 بۆ 49 هەزار و 915 دۆلار بەرزبووەوە.

لەسەر پێگەی باینانسیش، کە لە رووی قەبارەوە گەورەترین بۆرسەی پێگەی دراوە ئەلیکترۆنییەکانە، بەهای بیتکۆین بە رێژەی 2.5٪ بۆ 50 هەزار دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی دامەزراوەکان بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان گوشار بۆ سەر دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دروستبووە و لە دابەزینن.

Fly Erbil Advertisment