ئهمشهو ئهیسی میلان دهست به تاقیكردنهوه قورسهكهی ئهم وهرزه دهكات

ئەیسی میلان ئەمشەو دەست بە وەرزی نوێی دەکات و لە یەکەمین تاقیکردنەوەی لە سێریا ئەی له كاتژمێر 09:45 خولهكی شهو دەبێتە میوانی سامپدۆریا، لەم یارییەش لە تواناکانی فرانک کیسێ و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بێبەش دەبێت، پیۆلی راهێنەر دووپاتیدەکاتەوە بۆ ئەم وەرزەش ئینتەر میلان بەربژێرە بۆ بردنەوەی ناسناوەکە.
بۆ ئەم وەرزە ئالیسیۆ رۆمانیۆلی بە سەرکردەی رۆسۆنێری دەمێنێتەوە، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەر دووپاتیدەکاتەوە بە ورەیەکی بەرزەوە دەست بە وەرزی نوێ دەکەن.
ستیفانۆ پیۆلی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی له بارهی یارییهكهی ئهمڕۆ گوتی: من بە جۆش و خرۆشم بۆ چوونە نێو وەرزی نوێ، ئێمە تیپێکی باشمان هەیە و چاومان لە ئەنجامی باشە، سوورین لەسەر ئەوەی بە ورەیەکی بەرزەوە دەست بە وەرزی نوێ بکەین، رۆمانیۆلی سەرکردەی تیپەکەمانە و ئەگەر ئەمیش یاریی نەکرد دەتوانین کەسێکی دیکە دەستنیشان بکەین.
پیۆلی پێش ئەوەی سەرکردایەتی یەکەمین یاریی میلان لە وەرزی نوێ بکات، ئەو یانانە دیاریی دەکات کە بربژێرن بۆ بردنەوەی ناسناوەکە و پێیوایە هێشتا ئینتەر میلان بەربژێری بردنەوەی ناسناوەکەیە.
ستیفانۆ پیۆلی راهێنهری میلان دهشڵێت: بۆ ئەم وەرزە پێموایە حەوت تیپ رکابەرن لەسەر بردنەوەی ناسناوی سێریا ئەی، جۆرێک هاوسەنگی لە نێوان تیپەکان هەیە، ئینتەر میلان هێشتا تیپێکی بەهێزە و بەربژێرە بۆ پارێزگاریکردن لە ناسناوەکە، هەروەها یوڤێنتۆس و ناپۆلی و ئاتاڵانتا لە تیپەکە بەهێزەکانن، ئەم وەرزە زۆر سەختتر دەبێت، یاریکردن بەرامبەر ئەم یانانە زۆر قوڕسە، ئەوەی گرنگە پێویستە ئێمە لە سەرەتاوە خۆمان بسەلمێنین، ئێمە بۆ رکابەریکردن ئامادەین.
میلان بۆ وەرزی نوێ چەند گۆڕانکارییەکی کردووە و لەم یارییەش بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و فرانک کیسێ بێبەش دەبێت، رۆسۆنێری لە دوایین 26 یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بیست و چواریان تامی دۆڕانی نەکردووە.