وه‌ك خنكانه‌كه‌ی ئالان كوردی تراژیدییه
هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر
ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی تراژیدی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه له‌كاتی ڕزگاركردنی په‌نابه‌ران له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست گرتوویانه.
ڕێكخراوه‌كه ڕۆژی دوو شه‌ممه بڕیاریاندا وێنه‌ی ئه‌و منداڵه ساوا خنكاوه بڵاوبكه‌نه‌وه كه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست خنكاوه،ئامانج له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه تا یه‌كێتی ئه‌وروپا له نه‌هامه‌تی دۆخی په‌نابه‌ران ئاگاداربكه‌نه‌وه.
ڕێكخراوی "سی وۆچ " ی ئه‌ڵمانی كه ڕێكخراوێكی ناحكومییه، له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ ئه‌و وێنه ببینن ئه‌وا له به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ی له‌و شێوه‌یه ده‌ست هه‌ڵبگرن.
ڕێكخراوه‌كه به‌رله‌وه‌ی وێنه‌كه بڵاوبكاته‌وه باسی ده‌كات و ده‌ڵێ وێنه‌كه منداڵێكی ساوای ڕه‌ش پێسته و به‌خنكاوی له‌ناو ده‌ستی یه‌كێك له كه‌س و كاره‌كه‌یدایه.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه نه‌داوه" به‌ڵام كاتی گرتنی وێنه‌كه‌ی دیاری كردووه كه له 27/5/2016 له‌كاتی ڕزگاركردنی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا گیراوه ، له‌نێو كاروانێكی 350 كه‌سی په‌نابه‌راندا بووه،به‌رله‌وه‌ی تیمی ڕێكخراوه‌كه بگه‌نه لایان ژماره‌یه‌كیان گیانیان له ده‌ست دابوو.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕۆژی 2/9/2015 له‌كه‌ناراوه‌كانی توركیا ته‌رمی منداڵێكی كورد به‌ناوی ئالان كوردی دۆزرایه‌وه كه له‌كاتی كۆچكردنیان به‌ره‌و دورگه‌كانی یۆنان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خنكابوو، وێنه‌ی ئه‌و منداڵه كورده جیهانی هه‌ژاند و بووه هه‌وێنی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران دانا.