نرخی تەماتە كارگه‌ی قوتووبه‌ندی هه‌ریری وەستاند
بەڕێوەبەری کارگە: چاوەڕێی هاوردەکردنی تەماتە دەکەین

K24 - هەریر
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته له بازاڕه‌كانی كوردستان كارگه‌ی قوتووبه‌ندی هه‌ریری له‌به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته وه‌ستاند، بەڕێوەبەری کارگەکەش رایدەگەیەنێت "چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین، بۆ ئەوەی رێگەمان پێبدات تەماتە هاوردە بکەین".
پێنج رۆژه به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی تەماتە لە کارگەی قوتووبەندی هەریر وه‌ستێنراوه. شوان حەمید به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی قوتووبه‌ندی هه‌ریر بە کوردستان24ی گوت: "نرخی تەماتە بە جۆرێک بەرزبووەتەوە، کارگە ناتوانێت تەماتە وەربگرێت و بیکات بە دۆشاو".
گوتیشی: "باشترین بەڵگە بۆ ئەوەی کە بەرهەمەکەمان سرووشتییە، وەستاندنی ئێستای کارگەکەمانە، چاوەڕێی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین، بڕیار بدات بۆ ئەوەی بتوانین تەماتە هاوردە بکەین، ئێمە نامانەوێت بە نایاسایی کاربکەین، ئومێد دەکەین لە رۆژانی داهاتوو حکومەت بڕیار بدات و ئێمەش دەست بە کارەکانمان بکەینەوە".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارگه‌ی قوتووبه‌ندی هه‌ریر كاره‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئاوی ته‌ماته‌ی وه‌ستاوه، به‌ڵام كۆگای كارگه‌كه بڕێكی زۆری ئاوی ته‌ماته‌ی تێدایه و رۆژانه ده‌خرێته بازاڕه‌كان.
كارگه‌ی قوتووبه‌ندی هه‌ریر، له ده‌سپێكی ئه‌م مانگه به فه‌رمی كرایه‌وه، رۆژانه توانای وه‌گرتنی 100 تۆن ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌یه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌كه‌ی ناچاركردووه به‌رهه‌میهێنان بوه‌ستێنێ، و له چاوه‌روانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دابێت، بۆ كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و دابه‌زینی نرخی ته‌ماته، كه ئێستا نرخی یەک کیلۆ تەماتە له بازاڕه‌كانی كوردستان گەیشتووەتە سەرووی 1500 دینار.