گواردیۆلا بهرگریكاره پۆڵایینهكهی هێشتهوه

لهسهر داوای پێپ گواردیۆلا، كارگێری مانچێستهر سیتی گرێبهستی رۆبن دیازی بەرگریکاری پۆرتوگالی بۆ ماوەی شەش ساڵ و تاکو 2027 نوێکردوە، له لێدوانێكدا رۆبن دیاز دڵخۆشی خۆی به درێژكردنهوهی گرێبهستهكهی دهربڕی و دهڵێت: له مان سیتی زۆر گهشهم كردووه.
رۆبن دیاز لە هاوینی رابردوو رووی لە مان سیتی کردووە و لەو کاتەوە بەشداری 50 یاریی کردووە و یەک گۆڵی تۆمار کردووە، مان ستی لە بەیاننامەکەیدا ستایشی ئەم یاریزانەی کردووە و کە رەگەزێکی سەرەکی تیپەکەی دادەنێت، کە ئەم یاریزانە لە هەفتەی رابردوو بە باشترین بەرگریکاری وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا.
رۆبن دیاز له لێدوانێكدا ئاماژه به دڵخۆشی خۆی دهكات و پێیوایه له مان سیتی ئاستی بهرهو پێش رۆیشتووه.
دیاز دهشڵێت: پێشبینیم نەدەکرد بە زوویی خۆم لەگەڵ شێوازی یاریکردنی مان سیتی بگونجێنم، جێگەی دڵخۆشیە کە بەشێکم لەم یانەیە، دەمەوێت سوپاسی پێپ گواردیۆلا و دەستەی راهێنەرایەتی بکەم کە زۆر هاوکارم بوونە لەوەی زیاتر گەشە بکەم، بەردەوام هانم دەدەن بۆ ئەوەی باشتر بم، ئێمە لە مان سیتی بەردەوام تینووی سەرکەوتن و بردنەوەی ناسناوی زیاترین، لە وەرزی رابردوو ئەنجامی زۆر باشمان تۆمار کرد، بۆ ئەم وەرزە و وەرزەکانی داهاتووش دەمەوێت هاوکارێکی باشی تیپەکەم بم.
